روسیا کات بۆ تورکیا دیاری دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سێرگی چیمزۆف، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕوس تەک، لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی ئێن تی ڤی ئاشكرای دەکات، لە دوو مانگی داهاتوودا پرۆسەی رادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ بە تورکیا دەستپێدەکات.

ئەم بەرپرسە ڕوسیە هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، کە مەشق و راهێنانی پێوست بە هێزەکانی تورکیا کراوە.

بابەتی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ـی ڕوسی لە لایەن تورکیاوە، بابەتێکی جێی ناکۆکی ئەنقەرە و واشنتۆنە. هەر لەم پەیونەدیەدا و وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم رێککەوتنەی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە، واشنتۆن بابەتی کڕین و راهێنانی پەیوەست بە بەکارهێنانی فڕۆکە ئێف ٣٥ـەکانی بە سوپای تورکیا ڕاگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، هەفتەی رابردوو رایگەیاند، کە لە مانگی داهاتوو سیستمی دژەموشەکی ئێس ٤٠٠ رادەستی ئەنقەرە دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com