نوچەنێت-ئاژانسەکان
یاهکۆ ماس، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە ٨ـی جون،
دوای گەیشتنی بە بەغدا وەک بەشێک لە گەشتی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دا.
یاهکۆ ماس، کە بە سەردانێکی چاوەرواننەکراو گەیشتە بەغدا، لە کاتی گەیشتنی گوتی: مەترسی لێکدانەوەی هەڵە و لێکتێنەگەیشتن هەڕەشە لە ناوچەکە دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتیشی، نابێ تەنها هەوڵی گفتوگۆکردن بدەین، بەڵکوو دەبێ ئاراستەی گفتوگۆکان بکەین و لەو شوێنانەی، کە ناکۆکیەکان پەرەیان سەندووە، قووڵ ببینەوە.
سەردان و کۆبوونەوە و دیداری هایکۆ ماس، لە گەل بەرپرسانی عێراقی لە کاتێکدایە، کە بەرلین لە گەڵ تاران و واشنتۆن پەیوەندی دۆستانەی هەیە.
لە دوای ئۆردن و عێراق، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا، بڕیارە سەردانی ئیمارات و ئێرانیش بکات.
ئەڵمانیا جەخت لەسەر بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی لایەکان لە گەڵ ئێران دەکاتەوە.