نوچەنێت-رۆیتەرز
دیمتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین دەڵێت، پێدەچێ سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا، لە رۆژانی داهاتوو و لە میانی کۆڕبەندی سەرانی جی ٢٠ لە ژاپۆن دیدار و گفتوگۆ ئەنجام بدەن.
بە گوتەی گوتەبێژی کۆشكی سەرۆکایەتی ڕوسیا، چانسی بەهێز بۆ کۆبوونەوەی دوو سەرۆک هەیە و هیچ شتێک بە دوو نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پسکۆف ڕۆژی رابردووش رایگەیاند، کە ڤلادیمیر پوتین، لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی سعودیە دەکات، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە رێکەوتی سەردانەکەی بکات.
چواردەیەمین کۆبوونەوەی لووتکەی جی ٢٠ بڕیارە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی جون لە شاری ئۆساکان، هەڵکەوتوو لە باشوری ژاپۆن بەڕێوەبچێت.