نوچەنێت-ئیسنا
هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، کە مانۆڕی دەریایی ساڵانەی ئەمریکا لە باڵتیک دەستپێدەکات.
هێزی دەریایی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: مانۆڕی دەریایی ساڵانەی ئەمریکا، بە بەشداری ١٨ وڵاتی جیهان، سبەی یەکشەممە ٨ـی جون دەستپێدەکات.
مانۆڕی ساڵانەی ناتۆ، بە بەشداری زیاتر لە ٥٠ کەشتی جەنگی و دەیان فڕۆکەی شەڕکەر و زیاتر لە ٨٠٠٠ سەرباز، بە ناونیشانی ئۆپەراسیۆنەکانی باڵتیک دەستپێدەکات.
ئەم مانۆڕە بە یەکێک لە گەورەتین مانۆڕە سەربازیەکانی ناتۆ لە باکوری ئەوروپا هەژمار دەکرێت.