نوچەنێت-ئاژانسەکان
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران سەرچاوە داراییەکانی خۆی خەرجی دابینکردنی تێچووی کردەوە تیرۆریستیەکان دەکات.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسی: رژێمی ئێران دەبێ کۆتایی بە دەسەڵاتی ٤٠ ساڵەی تیرۆر و سەرکوت بهێنێ.
بۆڵتۆن بە ئاماژەدان بە نوێترین سزاکانی ئەمریکا، بۆ سەر ٣٩ کۆمۆپانیای پێترۆکیمیایی، نووسیویەتی “ئەم سزایانە کێشە و گرفتی زیاتر بۆ سەر ئابوری ئێران درووست دەکات”.