نوچەنێت-ئاساهی
بەرپرسێکی باڵای ژاپۆن دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، لە میانی سەردانەکەی بۆ تاران، هەوڵی هێورکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە و ململانێکانی تاران و واشنتۆن دەدات.
بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارەی، ژاپۆن هیوادارە، کە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئێران ئەنجامبەخش و پڕ دەستکەوت بێت.
یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی شینزۆ ئابە بۆ تاران، کەمکردنەوەی ناکۆکیەکانی تاران و واشنتۆن و ڕەوینەوەی نیگەرانیەکانی پەیوەست بە ڕوودانی شەرێکی ناوچەییە.
ئەم سەردانەی ئابە بۆ ئێران دوای ئەوە دێ، کە لە ماوەی رابردوودا ،سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ژاپۆنی کرد ولەوێوە پەیامێکی ئاراستەی تاران کرد.
ئاژانسەکانی هەواڵی ژاپۆن رایانگەیاندووە، شینزۆ ئابە، کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانەکەی بۆ ئێران دەستپێدەکات.