واشنتۆن: هەڕەشەکانی ئێران بەردەوامە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

فرانک مەکنزی، بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا دەڵێت، هەڕەشەکانی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە و ئەم هەڕەشانەش بە جددی و واقعی ناودەبات.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە باڵایەی سوپای ئەمریکا، واشنتۆن ئێستاش نیگەرانی هەڕەشە و جووڵەی هێزەکانی ئێرانە.

بە گوتەی مەکنزی، دوای ئەوەی، کە ئەمریکا هەستی بە پلانی هێرشی ئێران بۆ سەر هێزەکانی کرد، ئێران لە هەندێ شوێن کشایەوە. بەڵام ئیستاش خەریکی ئامادەکارییە و هەڕەشەکانیشی بەردەوامە.

مەکنزی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بەبێ ئەوەی ئێران هەست بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی بکات، ئەمریکا بەردەوام دەبی لە نمایشی هێز و توانای سەربازی خۆی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com