نوچەنێت-الجزیرە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، پێشنیاری ئەمریکا بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا رەتدەکاتەوە.
ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ هەینی ٧ـی جون، جەختیشی لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتۆن کرد و گوتی: دوو لایەن توانای ئەوەیان هەیە بە بێ بوونی لایەنی سێهەم، دەست بە دانوستانی راستەوخۆ بکەن.
زاخارڤا گوتیشی، مۆسکۆ بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە هەوڵ دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش، بە رێگەی دیپلۆماسی لە گەڵ وڵاتانی کەنداو هەوڵەکانی خۆی چڕ دەکاتەوە.