نوچەنێت-روسیا الیوم
کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا، ئەمڕۆ هەینی ٧ی جون، ئاشکرای کرد، کە ئامادەکاری بۆ سەردانی سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ سعودیە دەکەن.
دیمیتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین رایگەیاند، کە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی سعودیە دەکات.
پسکۆف لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری پەترزبۆرگ، بە ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفەکسی گوتووە، خەریکی ئامادەکاری بۆ ئەم سەردانەین، بەڵام کاتەکەی جارێ دیاری نەکراوە.
سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە، ساڵی رابردوو لە میانی سەردانەکەی بۆ ڕوسیا، بە فەرمی بانگهێشتی پوتینی کرد، کە سەردانی ریاز بکات.