ئەردۆغان پەیوەندی بە شای سعودیەوە دەکات

0

نوچەنێت-مهر

ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، باس لە پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆککۆماری تورکیا لە گەڵ شای سعودیە دەکەن.

بە گوێرە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی، گفتوگۆی لە گەڵ سەلمان بن عەبدولعەیزیز، شای سعودیە ئەنجام داوە.

ئەردۆغان لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە شای سعودیە کردووە.

ئەم گفتوگۆیەی ئەردۆغان و شای سعودیە دوای ئەوە دێ، کە پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و ریاز دوابەدوای کوشتنی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگەری سعودی، بەرەو ئاڵۆزی و گرژی چوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com