ترەمپ: هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران رەتناکەینەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، باس لە ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ ئێران دەکات و هاوکات راشیگەیاندووە، ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بە دوور نازانێت.

سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیاری کەناڵی ئای تی ڤی سەبارەت بە ئێران دەڵێت: کاتێک کاروباری ئەمریکام بە دەستەوە گرت، ئێران وڵاتێکی جێی مشتومڕ بوو، ئەو کات یەکەم سپۆنسەری تیرۆریزم لە ئاستی جیهاندا بوو و ئێستاش هەر هەیە.

ترەمپ بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران رەتناکاتەوە و دەشڵێت، لە گەڵ ئەوەی، کە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران بوونی هەیە، بەڵام ئەولەوییەت بە گفتوگۆیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com