عەمار حەکیم: بەرامبەر بە گەمارۆدانی ئێران بێ لایەن نابین

0

نوچەنێت-السومریە نیوز

سەرۆکی رەوتی حیکمە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەرامبەر بە سیاسەتی گەمارۆدانی ئێران و برسی کردنی گەلی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، بێ لایەن نابین.

سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی جون، رایگەیاند: گرتنەبەردەم سیاسەتی ناحەکیمانە دەتوانی عێراق گۆشەگیر بکات. هەروەها راشیگەیاند، بەرامبەر بە سیاسەتی گەمارۆدانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بێ لایەن نابین.

عەمار حەکیم گوتیشی، عێراق خاوەنی سەروەری خۆیەتی و نابێ بکەوێتە ژێر کاریگەری هەڵوێستی و سیاسەتی دەرەکی. بە گوتەی سەرۆکی رەوتی حیکمە، سیاسەتی شەڕ و بەریەککەوتن و ململانێی ناوچەیی قابلی قبووڵ نییە.

حەکیم راشیگەیاند، نابی ببینە بەشێک لە بەرەی شەر، بەڵام کاتێک بەرژەوەندی عێراق بکەوێتە مەترسییەوە، نابێ چاودێر بین، بە سەراحەت دەڵێین “نابێ بەرامبەر بە گەمارۆدانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بێ لایەن بین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com