نوچەنێت-ئیتارتاس
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
ئانتۆنی گادفری، باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ، دەڵێت: لە رۆژانی داهاتوو ئیسرائیل میوانداری کۆبوونەوەیەکی ئەمنی و داخراو دەبێت، کە بەو پێیە راوێژکارانی ئەمنی ئەمریکا و روسیا و ئیسرائیل، لە بارەی ئێران کۆدەبنەوە.
بڕیارە شاندەکانی ئەم سێ وڵاتە، لە رۆژانی داهاتوو لە ئۆرشەلیم کۆببنەوە.
بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارە، ئیسرائیل و ئەمریکا، نیگەرانی سیاسەتەکانی ئێرانن و ئەم بابەتەشیان لە گەڵ لایەنی روسی خستۆتە بەر باس و گفتوگۆیان لەبارەوە کردووە.
جێی ئاماژەیە، نیکۆلای پاترۆشف، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا و جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و میر بن شوبات، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل سەرۆکایەتی شاندی وڵاتانی خۆیان دەکەن.