نوچەنێت-ئاژانسەکان
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، هیوای خواستووە، کە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران، ببێتە هۆی کەمبوونەوەی بارگرژیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.
عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵئ ئێن ئێچ کەی، لە بارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران، گەشبینی خۆی دەربڕیوە.
بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارەی ئێران، ژاپۆن دەتوانێ لە هێورکردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە رۆڵی سەرەکی بگێڕێت.
شینزۆ ئابە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، بڕیارە رۆژانی ١٢ ی ١٢ی جون سەردانی ئێران بکات و لە گەڵ گەورەبەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەمجارە، کە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن سەردانی ئێران دەکات.