نوچەنێت-بغداد الیوم
نووسینگەی ئەیاد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە، وردەکاری نامەکەی عەلاوی بۆ سەرانی وڵاتانی عەرەبی ئاشكرا دەکات.
نووسینگەی ئەیاد عەلاوی، لەم بارەوە رایگەیاند: لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی هەر یەک لە شای سعودیە، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی، ئەمینداری رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و سەرۆکایەرتی دانیشتنەکانی سەرانی عەرەب کراوە، لە بارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە و تەشەنەکردنی هۆشداری دراوە.
عەلاوی، کە سەرۆکایەتی قەوارەی سیاسی منبەری عێراقیشی لە ئەستۆتە، وێڕای هۆشداریدان لە بارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە،خەجت دەکاتە سەر سەروەری وڵاتان.
عەلاوی هەروەها داوا دەکات، کە وڵاتانی ناوچە لە دەستوەردان لە کاروباری یەکتر خۆبەدوور بگرن و پابەندی یاسا و رێسا و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتیەکان بن.