مالیکی بۆ سەرکردەکانی عەرەب: دەبی هەڵوێستی هاوشێوەی بەرهەم ساڵح وەربگرن

0

نوچەنێت-المعلومە

نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رۆژی دووشەممە ٣ـی جون، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی، لە لایەن ئەمریکیەکانەوە پەیامێکی پێگەیشتووە، کە بەو پێیە واشنتۆن هیچ هێرشیک ناکاتە سەر ئێران، مەگەر ئەوەی، کە بەرژەوەندیەکانیان لە عێراق لە لایەن تارانەوە بکەوێتە مەترسییەوە.

نوری مالیکی گوتیشی: لە پەیوندی لە گەڵ قەیرانی ئێران و ئاڵۆزیەکانی لە گەڵ واشنتۆن، ئەمریکیەکان چەند پەیامێکیان ئاراستەی کردووە، کە بە گوێرەی پەیامەکان، نایانهەوێ هێرش بکەنە سەر ئێران.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گوتیشی، ئەمریکیەکان بە راشکاوانە داوای گرەنتی دەکەن، کە بەرژەوەندی و هێزەکانیان لە عێراق نەکرێتە ئامانج.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، هەروەها پشتگیری هەڵوێستەکەی بەرهەم ساڵح دەکات و دەشڵێت “سەرانی عەرەبی دەبی هەڵوێستی هاوشێوەی بەرهەم ساڵح وەربگرن”.

مالیکی هەروەها نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەخاتەڕوو و دەشڵێت “ئەگەر ئێران هەوڵی داخستنی گەرووی هورموز بدات، کارەسات روودەدات و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، بۆ ٤٠٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com