نوچەنێت
ئەندامێکی دامەزراوەی بینینی مانگی سەر بە نووسینگەی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، رۆژی چوارشەممە جەژنی رەمەزانە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە چاودێری بینینی مانگ بکرێت، ئەگەر مانگ بینرا ئەوا سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنە و مانگی رەمەزان ٢٩ رۆژە، ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.
عەلی رەزا موەحیدنەژاد، ئەندامی دامەزراوەی بینینی مانگی سەر بە نووسینگەی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە جەژنی رەمەزانە. دەشڵێت “بەگوێرەی پێشبینی زانایانی ئایینی رۆژی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەمین رۆژی مانگی شەوال کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژن.
مووەحیدنەژاد راشیگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ گروپی شارەزای بینینی مانگ لە چەندین ناوچەی جیاوازی وڵات جێگیرکراون بۆ بینینی مانگ لە کاتی ئاوابوونی خۆری رۆژی سێشەممە، ٢٩ـی مانگی رەمەزان.
موەحیدنەژاد دەشڵێت “شارەزا و زانایان پێشبینی بینینی ئەوە دەکەن بە ئاسانی هیلالی مانگی رەمەزان ببینن، بۆیە راپۆرتەکانی دامەزراوەی بینینی مانگ سەر بە نووسینگەی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، رایدەگەێنیت کە سێشەممە، دوایین رۆژی مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممەش، یەکەم رۆژی مانگی شەوالە کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.