نوچەنێت-فارس
یاریدەدەر و راوێژکاری باڵای رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، یەکەم فیشەک لە کەنداو بتەقێ، نرخی نەوت دەگەیێنێتە سەرەی ١٠٠ دۆلار و نەوتی ١٠٠ دۆلاری بۆ ئەمریکا و ئەوروپا و هاوپەیمانانی، وەک کۆریای باشور و ژاپۆن جێی پەسەند نییە.
سەردار یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژکاری عەلی خامنەیی و فەرماندەی پیشووی سوپای پاسداران دەلێت “ئەمریکیەکان زیاتر لە ٢٥ بنکەی سەربازییان لە ناوچەکە هەیە و لەم بنکانە زیاتر لە ٢٠ هەزار سەربازی جێگیر کردووە، کە بە تێکڕایان لە ژێر چاودێری سەربازی ئێراندان.
لە بارەی توانای موشەکی ئێران، راوێژکاری رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت “ئەمریکیەکان بە باشی دەزانن، کە هێزەکانی موشەکی ئێران پێیان دەگات”.
سەفەوی هەروەها داوای لە ئەمریکا کردووە، کە هێزەکانی لە ناوچەکە بکشێنێتەوە.