هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی T-4

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سوپای سوریا رایگەیاند، فڕۆکەخانەی T-4 لە باشووری حومس کراوەتە ئامانج و سەربازێک کوژراوە و سوپای ئیسرائیل ـیش تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی هێرشەکە.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی سوپای سووریا بۆ ئاژانسی فەرمی حکومەتی سوریا (سانا)، لەو بۆردوومانەدا سەربازێکی سوپای سوریا کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

حکومەتی سوریا، سوپای ئیسرائیل بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و دەشڵێت “توانیویانە دوو موشەک بەر لە پێکانی ئامانجەکانیان بخەنەخوارەوە”.

بە گویرەی زانیارییەکان، هەر لەو بۆردوومانەدا، کۆگایەکی چەک تەقێندراوەتەوە و زیان بەر چەند باڵەخانەیەک کەوتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com