ترەمپ داوای کشانەوەی بەریتانیا دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەروبەندی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، داوا لەم وڵاتە دەکات بە بێ رێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا بکشێتەوە، چون برێگزیت تێچوویەکی زۆری بەدواوەیە.

سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ رۆژنامەی تایمز، کە ئەمڕۆ ٢ـی جون بڵاو بۆتەوە، دەڵێت: لە ڕوانگەی ئەوەوە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی بەریتانیا، دەبێ لە یەکێتی ئەورپا بکشێتەوە بە بێ ئەوەی رێککەوتن بکات.

لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، ئەمە دووەمین جارە، کە سەرۆکی ئەمریکا، لە بارەی کاروباری ناوخۆی بەریتانیا هەڵوێست و دەربڕینی هەیە.

پێشتر ترەمپ گوتوویەتی، کە بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا، دەتوانێ ئەم ئەرکە بە باشترین شێوەی ڕاپەڕێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارە سبەی ٣ـی جون، بە فەرمی سەردانی بەریتانیا بکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com