بنکەیەکی سەربازی ئێران کرایە ئامانج

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرچاوە سەربازیەکان باس لە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە سەربازانی رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی جون، ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، چەند بنکەیەکی سەربازی رژێمی بەشار ئەسەدیان کردۆتەوە ئامانج.

هەواڵنێری فەرمی سوریا رایگەیاندووە، ئەم هێرشە کراوەتە سەر بەشی باشوری شاری دیمەشق و بەو هۆیەوە چەند سەربازێک کوژراون و چەند کەسی دیکەش برینداربوونە.

ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هێڕشەی ئیسرائیل، دەڵێت “بە لانی کەمەوە دە سەربازی سوری کوژراون”.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندووە، ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل، کە لە دوو قۆناغدا ئەنجام دراوە، کە بنکە سەربازیەکانی ئێران و دواتر حزبوڵڵای لوبنان بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com