روحانی مەرجی ئێرانی بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا راگەیاند

0

نوچەنێت

سەرۆككۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر ئەمریكا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت، ئەوان ئامادەن گفتوگۆ بكەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “بەرپرسانی ئێران داوای گفتوگۆ دەکەن و ئەو چاوەڕێی پەیوەندییان دەبێت، بەڵام ئێران ئەم قسانەی ترەمپ ـیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا، هاوشێوەی دانووستانە لەگەڵ شەیتان”.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسەکانی هەواڵ، حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران، لەبارەی کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاندووە “لەبەرامبەر ھێزە فراوانخواز و زاڵمەكاندا ملكەچ نابین، لەگەڵ ئەمەش، كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە گفتوگۆ بكات”.

حەسەن رۆحانی دەشڵێت، مەرجی ئەوان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا ئەوەیە، واشنتن رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و  فەرمان بەسەر ئێران نەکرێت چونکە تاران بەهۆی فشارەوە ناچار بە دانووستان ناکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com