نوچەنێت-ئێران ئینتەرناشناڵ
بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، پێدەچێ لە ئێران شۆڕشێكی نوێ ڕووبدات.
تەمیر پاردۆ، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ مایکڵ مورل، بۆچوون و سەرنجی خۆی سەبارەت بە پەیوەندیەکانی ئێران و ئیسرائیل خستۆتەڕوو.
سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری موساد، دەلێت “سڕینەوەی ئیسرائیل لە سەر نەخشەی سیاسی جیهان، تەنها وەهمێکی ئێرانیەکانە و زۆرتر بۆ پڕوپاگاندای سیاسی بەکاردەهێنرێت”.
بە ڕای پاردۆ، لەگەڵ ئەوەی، کە ئێران وڵاتێکی گەورەی ناوچەیەکە، بەڵام دەبێ سنوورێکی بۆ دابنرێت. هەروەها دەبێ یارمەتی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بکرێت و هیوادارین لە ئەگەری هاتنە کایەی دەرفەتێکی دووبارە، ئەم هەلە لە دەست نەدەن.