نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی تاڵیبانی ئەفغانستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، پەیامیکی بلاو کردەوە و تیایدا جەختی کردۆتەوە سەر بەردەوام بوونی شەڕ و رەتکردنەوەی گفتوگۆ.
مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، رابەری تاڵیبانی ئەفغانستان، رۆژی شەممە ١ـی جون، لە پەیامێکدا، کە بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان بڵاو بووەوە، دەڵێت “شەڕ تا گەیشتن بە ئامانج درێژەی هەیە”.
رابەری تاڵیبان هەروەها داوای لە ئەمریکا کردووە، نەخشەڕێگای ئیمارەتی ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لەم وڵاتە قبووڵ بکات.
ئەم پەیامەی سەرۆکی تاڵیبان لە کاتێکدایە، کە خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان تاڵیبان ولایەنی ئەمریکی بەڕێوەچووە.