بە ڤیدیۆ.. سوپای عێراق دەستدرێژی دەکاتە سەر ژن و منداڵی سوننە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژمارەیەک سەربازی عێراقی، لە خاڵێکی پشکنین کاردانەوەی توندی سیاسی و مەدەنی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە تێدا دەردەکەوێت سەربازێک قسەی نەشیاو بەرامبەر بە منداڵێک دەکات، هەروەها سەربازێکی دیکە مەبەستی هەیە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر دایکی منداڵەکە.

ئەو ڤیدیۆیە بەفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوەتەوە و باس لەوە دەکرێت، کە لە شوێنێکی نەینەوا تۆمارکراوە. لە گرتە ڤیدیۆکەدا، ژنێک کە منداڵێکی لە باوەشدایە لەگەڵ سەربازێک دەردەکەوێت، ئەو سەربازەی ڤیدیۆکە تۆمار دەکات لەگەڵ کەسێکی دیکە قسە دەکات و دەڵێت “سەربازەکە دەیەوێت دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر دایکی ئەو منداڵەی، کە لەناو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەدایە. دواتر سەربازەکە لەگەڵ ژنەکە لەپشت سەنگەرێکی خۆڵییەوە ون دەبن”.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لەسەر ئەم ڤیدیۆیە هاتە دەنگ و لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق فەرمانی کردووە بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون بەتۆمەتی ئەوەی “سووکایەتییان بە ناوبانگی سوپای عێراق کردووە”.

دواتر ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی ئەو کەسانەی دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان، کە کوتلەیەکی سوننەیە لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوای لە عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد ئەو کەسانە راپێچی دادگای سەربازیی بکات کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ژن و منداڵان بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن.

هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان دەڵێت، جێگەی نیگەرانییە کە حاڵی سەربازی عێراقی گەیشتووەتەوە ئەو ئاستەی ئەرکەکەی لە پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتی و پاراستنی شکۆیەوە گۆڕدراوە بۆ دووبارەکردنەوەی ئابڕووچوونی پێشێلکردنی شکۆی هاووڵاتی لە خاڵەکانی پشکنین و ناوەندەکانی راگرتن و دەستگیرکردنی ژن و منداڵ”، داواشدەکات حکومەت بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی بەجێبگەیەنێت لە رووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و پاراستنی مافی منداڵان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی سێکسی.

ئەو سەربازەی ڤیدیۆکە تۆمار دەکات لەگەڵ کەسێکی دیکە قسە دەکات و دەڵێت “سەربازەکە دەیەوێت دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر دایکی ئەو منداڵەی، کە لەناو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەدایە”.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com