هەڵوێستی سەدر لەبارەی تەقینەوەکانی کەرکوک

0

نوچەنێت

لەبارەی تەقینەوەکانی شەوی رابردووی کەرکوک، رێبەری رەوتی سەدر، پەیامێك بۆ حكومەت دەنێرێت و تێیدا دەڵێت “تا كار لەكار نەترازاوە شتێك بكە، ئەگەرنا با خۆمان بیكەین”.

لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، پەیامێكی بۆ حكومەتی عێراق لەبارەی دۆخی كەركووك و تەقینەوەكانی شەوی رابردوو ناردووە و نوسیوویەتی: “تا كار لەكار نەترازاوە گوێبگرن و بە ئاگابێنەوە، جا ئەی حكوومەت یان خۆت شتێك بكە، یان لێگەڕێ خۆمان بیكەین، بەڵكو ئێمە شتێك بكەین سوودی ھەبێت نەوەك زیان”.

ھەروەھا سەدر نوسیوویەتی: “گەل بەدەست برسیەتی و خۆسەپاندن و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و دەبێت گەندەڵكاران و كەسانی سەر بە حزبەكان لە پۆستەكان دووربخرێنەوە”.

شەوی رابردوو 30/05/2019، زنجیرەیەک تەقینەوە لە شاری کەرکووک روویاندا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 24 دیکەش برینداربوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com