نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا، دوای نیوەڕۆی ئەـمڕۆ٣٠ی مەی رایگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی لەرادەبەدەر لاواز بووە و دەیهەوێ رێککەوتن بکات.
دۆناڵد ترەمپ، لە نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە ئێران جەختی کردەوە سەر ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەل ئێران و گوتیشی “ئامادەیی هەیە لە گەڵ تاران رێککەوتن بکات”.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی: ئێران بۆتە وڵاتێکی لاواز و خوازیاری رێککەوتن لە گەڵ ئەمریکایە.
ترەنپ ئەم هەڵوێستەی لە کۆشکی سپی خستەڕوو و گوتیشی “ئێران ناچار دەکەین، کە رێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکات، ئەگەر خوازیار بێت، من ئامادەم”.