دۆسیەی ئێران رادەستی ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێ

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، بەڵگەی تەواویان لە بەردەستدایە، کە تەقینەوەکان و هێرش بۆ سەر کەشتیە نەوته هەڵگرەکان لە ئاوەکانی کەنداو دەستی ئێرانی تێدا بووە و هەربۆیە هەفتەی داهاتوو ئەم کەیسە دەبەنە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان.

لە لایەکی دیکەوە، برایان هوک، بەرپرسی کەیسی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ ٣٠ی مەی بە توندی هەڕەشەی لە ئێران کرد و رایگەیاند “ئەگەر بەرژەوەندیەکانی واشنتۆن بکرێتە ئامانج، بە هێرشی سەربازی وەڵامی ئێران دەدەینەوە”.

ئەم لێدوانانەی سەرانی ئەمریکا، هاوکاتە لە گەل بەرێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی لە سەر ئێران، کە ئەمڕۆ لە شاری مەککە و لە سەر داوای سعودیە رێکخراو. عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە لێدوانیکدا هێرشی کردە سەر ئێران و هاوکات جەختیشی کردەوە، کە خوازیاری شەڕ نین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com