نوچەنێت
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتێکی ئاسایی تایبەت بە سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان.
دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان، كاتژمێر 11 رۆژی دووشەممە 10-6-2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت.
د. ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە بانگهێشتنامەکەدا رایگەیاندووە، له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنەکە له هۆڵی سه‌عد عەبدوڵڵا له هه‌ولێرى پایته‌خت بەڕێوەبچێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی 28-5-2019 پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد.
بڕیارە دوای سوێندخواردنی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت، کە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانە و مەسروور بارزانی، بەربژێرە بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان