فەرەنسا: دەبێ کۆتایی بە سیاسەتی ئێران بهێنین

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، خەت دەکاتە سەر گفتوگۆ کردن لە سەر سیاسەتی ناوچەیی ئێران و هەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچە.

ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەشڵێت: ئاڵۆزیەکانی ناوچە و سیاسەتی ئێران لەم بارەوە جێی نیگەرانیە.

لۆدریان لە میانی چاوپێکەوتنێک، کە لە سەر پێگەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بڵاو بۆتەوە، نیگەرانی خۆی لەبارەی کێشە و ململانێکانی تاران و واشنتۆن دەربڕیوە.

لۆدریان هەروەها دەڵێت لە گەڵ ئەوەی کە ئێران پابەندی خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی بووە،بەڵام دەبێ بێتە سەر مێزی دانوستاسن و گفتوگۆ لە بارەی سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتەوە بکرێت.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا هەروەها سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە بە تێکدەرانە وەسف کردووە و دەڵێت “دەبێ کۆتایی بەم سیاسەتانەی ئێران بهێنین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com