واشنتۆن 12 مەرج بۆ ئێران دیاری دەکات

0

نوچەنێت-سکای نیوز

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ ئێرانین و ئەمەش بەندە بە قبووڵکردنی ١٢ مەرجی واشنتۆن.

بە گوێرەی سکای نیوزی عەرەبی، مۆرگان ئاروتاگوس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە هاوپەیمانانی واشنتۆن کردووە، لە سەرخستنی گەمارۆکانی سەر ئێران یارمەتیدەر بن.

بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا، گفتوگۆی واشنتۆن و تاران بەندە بە کۆتایی هێنان بە سەرەڕۆیی ئێران لە بەیروت، دیمەشق، سەنعا و پشتیوانیکردنی لە تیرۆریزم.

واشنتۆن جەخت لە سەر سەرکەوتوو بوونی گەمارۆکانی بۆ سەر ئێران دەکاتەوە و ئاشکراشی دەکات، کە مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بڕیاری درێژکردنەوەی مۆڵەتی هاوردەکردنی کارەبای ئێرانی بۆ عێراق دەرنەکردووە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکیە دەشڵێت “ئێران سپۆنسەری دارایی گروپە تیرۆریستیەکانە و لە هەر یەک لە وڵاتانی سوریا، لوبنان  و عێراق، کە بە ئاشكرا پاڵپشتییان دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com