راپۆرتێک لەبارەی منداڵانی کار بڵاو دەبێتەوە

0

نوچەنێت-الجزیرە

بە گوێڕەی راپۆرتی رێکخراوی جیهانی رزگارکردنی منداڵان، یەک لە سەر چوواری منداڵانی جیهان قۆناخی منداڵی تێپەڕ ناکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم رێکخراوەیە،٦٩٠ ملیۆن لە منداڵانی جیهان، بە هۆکاری جیاواز چێژ لە قۆناخی منداڵی خۆیان نابینن.

راپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە، ئەم رێژەیە لە منداڵانی جیهان، لە گەل شادی و خۆشی سەردەمی منداڵی نامۆن.

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە شەڕ، بەریەککەوتنی سەربازی، هاوسەرگیری پێشوەختە و نەچوون بۆ قوتابخانە، بەشێک لەو هۆکارانەن، کە ئەم منداڵان چێژ و خۆشی لە سەردەمی منداڵی خۆیان نەبینن.

راپۆرتەکە لە ئەنجامی لێکٶڵێنەوە لە ١٧٣ وڵاتی جیهان ئامادە کراوە و تیایدا دۆخی منداڵان تاوتوێ کراوە. بە گوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە هەر چوار منداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ، یەک منداڵ لە سەرەتاییترین مافەکانی منداڵی بێ بەشە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com