ئەمریکا لەبارەی هێرشی سوپای ئەسەد هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای بەشار ئەسەد و ڕوسیا بۆ سەر ناوچە مەدەنیەکانی هەڵوێستی وەرگرت.

ئەمریکا، مۆسکۆ و دیمەشق بە هێرش بۆ سەر ناوچە مەدەنیەکانی ژێر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد تۆمەتبار دەکات و لە بارەی بەردەوام بوونی ئەم هێرشانە نیگەرانی خۆی خستۆتە روو.

ئەمریکا ئەم هێرشانە بە بێ بەزەییانە وەسف کردووە کە بۆتە هۆی ئاوارەبوونی ٢٥٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەدلیب و حەما.

لە ئێستادا ئەم دوو پارێزگایە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزیسۆنی چەکداری بەشار ئەسەددایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com