نوچەنێت-سومریە نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ ٢٩ی مەی سەردانی وڵاتی قەتەر بکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سومریە نیوز، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سەردانی قەتەر دەکات و لە گەڵ «تمیم بن حمد آل ثانی» ئەمیری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لەم سەردانەی بۆ قەتەر، سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسەکانی تایبەت بە دوو وڵات لە گەڵ ئەمیری قەتەر و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتریش سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی کوێت و سعودیەی کردووە.