نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
لە ئەنجامی هێرشی سوپای بەشار ئەسەد بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا دەیان کەس لە خەڵکی مەدەنی بوونە قوربانی.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەوە دەڵێت: لە ئەنجامی هێرشی سوپای سوریا بۆ سەر پارێزگاکانی ئیدلیب و حەلەب، لانی کەم ٢٧ کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم ناوچانە کوژران.
بە گوێڕەی زانیاریەکان، ١١ کەس لە قوربانیان منداڵ بوونە.
لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە تاکوو ئێستا بە هۆی هێرشی زەمینی و ئاسمانی هێزەکانی رژێمی سوریا، لانی کەم ٥٠ کەس کوژراون.
هاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان، کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین، سوپای ئەسەد بۆردوومانی نەخۆشخانە و قوتابخانەکانی پارێزگای ئیدلیب دەکات.