نوچەنێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئاشکرایان کرد، کە راوێژكارێکی سه‌رۆككۆماری ئێران و سه‌رۆكی پێشتووی شاره‌وانی تاران دانی به كوشتنی ژنه‌كه‌یدا ناوه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٩-٥-٢٠١٩، لە لایەن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانەوە راگەیەندرا، محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، راوێژكاری حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران و سه‌رۆكی پێشتووی شاره‌وانی تاران دانی به كوشتنی ژنه‌كه‌ی به‌ناوی “میترا ئوستاد” ناوه.
بەگوێرەی لێدوانێکی پۆلیسی ئێران له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وە “نه‌جه‌فی خۆی له یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس راده‌ستكردووه و پاساوی كوشتنی ژنه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی خێزانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. میترا ئوستادیشی به گوللـه له حه‌مامی ماڵه‌كه‌یدا له باكووری تاران كوشتووه”.
په‌ریسا ساڵحی، په‌یامنێر لە پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئینساف نیووز گوتوویه‌تی “میترا په‌یوه‌ندی به ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانه‌وه كردووه و ویستوویه‌تی له‌باره‌ی ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌فی دیداری له‌گه‌ڵ ساز بكرێت، ده‌بوو ئه‌و رۆژه بێته ئۆفیسی ویبسایته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رۆژه كوژراوه”.

جێگەی ئاماژەیە، کە میترا ئوستاد، ژنی دووه‌می محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی، ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵ بووه و ٣٠ ساڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ی بچووکتر بووه.