نوچەنێت-رۆیتەرز
رێکخراوی تاڵیبانی ئەفغانستان جارێک دیکە پێداگری لە سەر کشانەوەی هێزەکانی وڵاتانی بیانی لە سەر خاکی ئەم وڵاتە دەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، کە شاندێکی تاڵیبان سەردانی مۆسکۆی کردووە و حامید کارزای، سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە، ئەندامی شاندەکە بووە.
مەلا بەرادەر ئاخون، سەرپەرەستی شاندی تاڵیبان، لەم کۆبوونەوەیە رایگەیاندووە، ئیمارەتی ئیسلامی خوازیاری ئاشتییە و ئەمەش تەنها بە کشانەوەی هێزە بیانیەکان مسۆگەر دەبێت.
ئەم بەرپرسەی تاڵیبان، هۆشداری داوەتە وڵاتانی بیانی، کە هێزەکانیان لە ئەفغانستان جێگیر کردووە و دەشڵێت “گەر دەتانەوێ کۆتایی بە شەڕی ١٨ ساڵەی ئەفغانستان بێت، مەرجی یەکەم کشانەوەی هێزەکانتانە