عادل عەبدولمەهدی سەردانی تاران و واشنتۆن دەکات

0

نوچەنێت-السومریە نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بۆ تاوتوێکردنی ئاڵۆزیەکانی ناوچە و ئەو بارگرژیانەی، کە هاتۆتە کایەوە، بەم زووانە سەردانی تاران و واشنتۆن دەکات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت “ئامانج لە سەردانەکەی بۆ پایتەختەکانی ئێران و ئەمریکا کەم کردانەوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان دوو وڵاتە”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن پرسی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکات.

عادل عەبدولمەهدی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ وڵاتەکەی بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێ و دەشڵێت جەواد زەریف لەم سەردانەی پەیامی ڕوونی پێبووە.

بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپیش هەڵگری ئاماژەی ڕوون بوو بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان واشنتۆن و تاران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com