نوچەنێت-ئاژانسەکان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ ٢٨ی مەی جەختی کردەوە، تاران لە گەڵ هیچ بەپرسێكی ئەمریکا دانوستان و گفتوگۆ ناکات.
بە گوتەی سەید عەباس مەسەوی، ئێران گوێ ناداتە ئەو شەڕە قسە و لێدوانانەی، کە رۆژانە ئاراستە دەکرێن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، واشنتۆنی بە پەیڕەو کردنی تیرۆریزمی ئابوری و گەمارۆدانی ئێران تۆمەتبار کرد و گوتیشی “لە رێکەوتنە بە دواوە ئێران پێ دەنێتە فازێکی نوێی دیپلۆماسی”.
ئەم دیپلۆماتکارەی ئێران گوتیشی، لە گەڵ ئەمریکا هیچ دانوستانێکمان نییە، ئەمریکا بە کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی، هەموو شتی تێکدا.
موسەوی ئاشكراشی کرد، کە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، بەم زووانە سەردانی ئێران دەکات و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکاری دەکەن.