ئێران وەڵامی ترەمپی دایەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی رۆژی رابردووی سەرۆکی ئەمریکا لە تۆکیۆ گوتی “ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات”.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە رابردووشدا بە دەرکردنی فەتوایەک بە دەستهێنان یان درووستکردنی چەکی ئەتۆمی قەدەغە کردووە و بە سەراحەت ئەم پەیامی گەیاندووە.

ئەم ئاماژەی وەزیری دەرەوەی ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ فەتوایەکی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، کە چەکی ئەتۆمی و کۆمەڵکوژی بە حەرام راگەیاندووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی رابردوو لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ شینزۆ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن. لە تۆکیۆ رایگەیاند “ئێران بەم رێبەرایەتەی ئێستای، کە هەیەتی دەتوانێ ببێتە وڵاتێکی گەورە، ئێمە رایدەگەیەنین بە دوای گۆڕینی رژێمی ئێرانەوە نین، داوامان ئەوەیە، کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com