نوچەنێت-سکای نیوز
دوای ئەوەی، کە سێ هاوڵاتی فەرەنسا، بە بڕیار دادگایەکی عێراق لە سێدارەدران، پاریس ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی مەی، هەڵوێستی خۆی وەرگرت.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لە بەیانێکدا دژایەتی خۆی لە گەل بڕیاری لە سێدارەدان لە لایەن عێراقەوە خستەڕوو و هاوکات جەختیشێ کردۆتەوە، کە رێز لە سەروەری عێراق دەگرێت.
ئەم سێ هاوڵاتییەی فەرەنسا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ریزەکانی داعش، بڕیاری لەسێدارەیان بە سەردا سەپا و پێشتر لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیر و رادەستی بەغدا کرابوونەوە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی سومریە نیوز، لە سەر زاری بەرپرسانی دەزگای دادوەری عێراقەوە ئاشکرای کرد، کە چوارەمین هاوڵاتی فەرەنسی لە لایەن دادگایەکی عێراقەوە سزای لە سێدارەدرانی بۆ دیاری کراوە.
ئەم هاوڵاتیەش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە داعش سزای دەدرێت.