نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە پلانی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر وێستگەی شەمەندەفەڕی لە برۆکسێلی پایتەخەتی نەرویج دەکەن.
پۆلیسی برۆکسێل، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی مەی، هەواڵی ئەم پلانەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند “بۆ ماوەیەکی کاتی هیچ شەمەندەفەڕێک لەم وێستگەیە ناوەستێت”.
وێستگەی شەمەندەفەڕی نۆرد. برۆکسێل لە پایتەختی نەرویج و لە نزیک چەندین بینای حکومەتی و ئیداری ئەم وڵاتە هەڵکەوتووە.
هێزە ئەمنیەکانی نەرویج کاری پشكنین و پووچەڵکردنەوەی ئەم پلانەیان دەستپێکردووە، کە دەگوترێ بۆمبی تیادا دانراوە.