سێ کۆبوونەوە لەبارەی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت

0

نوچەنێت-الاهرام

سعودیە لە رۆژانی ٣٠ و ٣١ی مەی، میوانداری سێ کۆبوونەوە دەبێ، کە وڵاتانی کەنداو، وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی تیایدا بەشدار دەبن.

لە دوو کۆبوونەوەیەک یەکەمدا، وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە هێرشەکانی گروپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر کەشتیە نەوتییەکانی سعودیە کۆدەبنەوە و دەرهاویشەکانی تاوتوێ دەکەن و بڕیارە هەڵوێستی هاوبەشیان بەرامبەر بە ئێران هەبێت.

تەوەرێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوانە، گفتوگۆکردن لە بارەی هەڕەشە و مەترسیەکانی گروپە میلیشاییەکانی سەر بە ئێرانە لە وڵاتانی ناوچە.

ئامانجی سەرەکی هەر سێ دانیشتنەکە، گرتنە بەردەمی سیاسەت و هەڵوێستی هاوبەشە بەرامبەر بە دەستوەردان و هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەرو لاتانی عەرەبی و بەرژەوەندیەکانیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com