ترەمپ: تاران گفتوگۆ نەکات کارەسات ڕوودەدات

0

نوچەنێت-سکای نیوز

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێ لە بارەی ئێرانەوە دەڵێت٫ تاران حەزی لە گفتوگۆیە، ئەگەر ئەوان بیانهەوێ ئێمە ئامادەین.

دۆناڵد ترەمپ لە میانی دیدار لە گەڵ شینزۆ ئابە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، رایگەیاند: پێموایە ئێران حەزی لە گفتوگۆیە، ئەگەر ئەمە ڕوونەدات دیار نییە چ کارەساتێک ڕوودەدات.

بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا ئەگەر گفتوگۆ نەکرێ هیچ کەس نازانی چی ڕوودەدات.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی بەرامبەر بەم لێدانەی ترەمپ وەرگرتووە و دەڵێت “تاران بەرامبەر بە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی یان ئابوری، بەرگری لە خۆی دەکات”.

جەواد زەریف راشیگەیاندووە، ئێران دەیهەوێ لە گەڵ هەموو دراوسێکانی پەیوەندی دۆستانەی هەبێت و تەنانەت تاران ئامادەیە لە گەڵ تێکڕای وڵاتانی کەنداو رێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکات، کە بەو پێیە هیچ وڵاتێک دەستدرێژی نەکاتە سەر ئەویتر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com