نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق دەڵێت بەغدا بەرەدوام دەبێت لە نێوانگیری لە نێوان تاران و ئەمریکا.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٦ی مەی لە میانی کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا ئێرانیەکەی رایگەیاندووە لە گەڵ ئێران دەمێننەوە و دژ بە گەمارۆی یەکلایەنەی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانن.
حەکیم هەروەها گوتی: لە گەڵ لایەنی ئێرانی لە سەر ئارامی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە هاوڕان و بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزیەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، لە گەڵ جەواد زەریف گفتوگۆی کردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها دەڵێت “بە سەراحەت دژ بە گەمارۆکانی ئەمریکان بۆ سەر ئێران و لە گەڵ دراوسێی خۆیان دەمێننەوە و ئەم گەمارۆیانە لە بەرژەوەندی تاران نازانن”.