نوچەنێت-ئاژانسەکان
بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، بۆ ناردنی ١٥٠٠ سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاردانەوەی ژمارەیەک جەنەڕاڵ و بەرپرسی پێشووی سەربازی ئەمریکای لێکەوتەوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا، ٧٦ جەنەڕاڵی خانەنشین و باڵیۆزی پێشووی ئەم وڵاتە، لە نامەیەکی سەرئاوەڵا، کە ئارستەی ترەمپیان کردووە، لە بارەی ئەگەر بەریەککەوتنی سەربازی لە نێوان تاران و واشنتۆن هۆشداری دەدەن.
لە بەشێک لەم نامەیەدا هاتووە “شەڕ لە گەڵ ئێران، چ بە بەرنامە بێت و چ بە هەڵە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، دەرهاویشتەی کارەساتباری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دواوە دەبێت. هەروەها ئەمریکا لە ڕووی دارایی، مرۆیی و جیئۆپۆلیتیکیەوە بە جەنگێکی گەورە تێوەدەگلێنی.
نووسەرانی ئەم نامە هەروەها پێیان وایە، کە سەرباری گوشارە ئابوریەکانی سەر ئێران، هەڕەشە سەربازیەکانیش هیچ کات ناتوانن لە سەر گۆڕینی رەفتاری ئێران شوێندانەر بن.