نوچەنێت
جه‌نه‌راڵ مورته‌زا قوربانی، راوێژكاری فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئێران، هه‌ڕه‌شه لە ئەمتئک “ئێران په‌نا بۆ موشه‌ك و چه‌كه شاراوه‌كانی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و تێكشكێنه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو تێکبشکێنێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٥-٥-٢٠١٩، ئاژانسی هه‌واڵی میزانی ئێرانی له‌سه‌ر زاری جه‌نه‌راڵ مورته‌زا قوربانی، راوێژكاری فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه كه “ئێران ده‌توانێت به‌هۆی موشه‌ك و چه‌كی شاراوه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا كه نێردراونه‌ته ئاوه‌كانی كه‌نداو تێکبشکێنێت”.
راوێژكاره سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران به ئاژانسه‌كه‌ی گوتووه “ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه دوو كه‌شتی جه‌نگی بنێرێته ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گێلێتییه بكه‌ن، به كه‌شتی و فڕۆكه و سه‌رنشین و ستافهكانیانهوه له قوڵایی ده‌ریادا نغرۆیان ده‌كه‌ین و مووشه‌ك یان چه‌كه شارهوهكانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنین”.
هه‌روه‌ها گوتووشیەتی: “ئه‌مریكا له مووشه‌كه زیره‌كه‌كانمان نیگه‌رانه كه له توانایدایه فڕۆكهههڵگرهكانیان بپێكن، ناشتوانن به جه‌نگ بمانترسێنن چونكه ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو بارودۆخێكین. ئه‌گه‌ر رێگه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێرانیش بگرن، هیچ واتایه‌ك بۆ ئارامی و ئاسایشی گه‌رووی هورمز نامێنێته‌وه”.
قوربانی ئەوەسی خستەڕوو، کە “هۆشداریی ده‌ده‌ینه دوژمن هیچ كارێكی گێلانه نه‌كات چونكه زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه زیاد بكات، به‌ڵام هێزه میللی و به‌رگرییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌بنه قه‌ڵغان و ھێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی “هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی ئاسایشی ئێران به ئامانج ناگات. رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكاش چاره‌نووسسازه، چونكه دژمن له‌نێوان جه‌نگ و تێكدانی سه‌قامگیریی سه‌رپشكمان ده‌كات”.