نوچەنێت: ئاژانسەکان
فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئه‌مریكا، لە هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی كه‌نداو سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتبار ده‌كات و دەڵێت “به‌شێكه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی تاران، كه له‌ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه”.
ئه‌دمیراڵ مایكل جێلدای، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، له به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات، ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سوپای پاسداران.
جێلدای ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە “وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مینه لێكندراوهكان به كه‌شتییه‌كانی به‌نده‌ری فوجه‌یره هی سوپای پاسداران بوون”. دەشڵێت “ئێستا پنتاگۆن له‌هه‌وڵدایه بگاته ئه‌نجامێك بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن ئه‌و مینه لكێندراوانه گه‌یشتوونه‌ته ئامانجه‌كان”.
رۆژی 12 ئایار/ مایۆی ئه‌مساڵ، دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سعوودی و كه‌شتیه‌كی ئیماراتی و یه‌كێكی دیكه‌ی نه‌رویجی، له به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات هێرشیان كرایه سه‌ر و به‌شێكی كه‌شتییه‌كان زیانییان پێگه‌یشت.
دوای ئه‌و كه‌شتیانه، میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، هێرشیان كرده سه‌ر هێلی بۆڕی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆ، كه نه‌وتی سعوودیه ده‌گوازێته‌وه.