نوچەنێت
تێریزا مەی دەست لە کارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و بڕیارە مانگی داهاتوو پۆستەکەی جێ بهێڵێت.
ئەمڕۆ٢٤-٥-٢٠١٩، تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەگریانەوە دەستی لەکارکێشایەوە.
دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە هۆی شکستهێنانی بوو لە جیا بوونەوەى بهریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەگەرچی زۆرینەوەی خەڵکی وڵاتهكهى لە ریفراندۆمێکدا دەنگیان بە جیابوونەوە دا.
تێریزای مەی، لە کۆنگرەرۆژنامەوانییەکەدا بەرگری لە سیاسەتەکانی کردو بە دروستی زانین. داوای لەسەرۆکوەزیرانی داهاتوو کرد بەردەوامی بە کارەکانی بدات.
مەی لەکۆتایی قسەکانیدا بەگریانەوە ماڵئاوایی کرد.