نوچە-رۆیتەرز
زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەمریکا پێیانوایە، کە شەڕی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئێران بەڕێوەیە.
بە گوێرەی ئەنجامی راپرسییەک کە لە ئەمریکا کراوە،٥١% پێیان وایە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا شەڕی ئێران و ئەمریکا ڕوودەدات.
ئەم رێژەیە بە بەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو ٨% زیادی کردووە.
ئەنجامەکانی ئەم راپرسییە کە رۆژی (٢١ی مەی)بڵاو بۆتەوە دەری دەخات کە ٥٣% لە گەورە ساڵانی ئەمریکا دەڵێن، ئێران هەڕەشەیەکی جددی و بەپەلەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا.٥٨% کۆریای باکور و ٥١%یش روسیایان وەک هەڕەشە زانیوە.
ئەم ڕاپرسییە لە لایان ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز وپەیمانگای ئەیپسوسەوە، لە رۆژانەی ١٧ بۆ ٢٠٧ مەی ئەنجام دراوە.